نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دادەبەزێت

بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە لە سنوری شاری سلێمانی بۆ هەر لیترێک بە بڕی (٥٠) دینار دابەزین بەخۆوە ببینێت. 

لەمبارەیەوە بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سنوری شاری سلێمانی بۆ هەر لیترێک (٥٠) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دادەبەزێت". 

بەپێی دابەزینەکە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە ٩٧٥ دینار، سوپەر دەبێتە هەزار و ٣٠٠ دینار، هەروەها  بەنزینی محەسەن دەبێتە هەزار و ١٧٥ دینار.


PM:02:37:20/10/2022