پەیجێكی حكومەتی هەرێم هاككرا


دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ  پەیجی فەرمی دەستەكەیان و ئەدمینی پەیج لەلایەن دەستێكی نادیارەوە ھاك كراون و لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا نەماوە.  

دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ ھەینی كاتژمێر ٩ی بەیانی (لاپەڕە) پەیجی فەرمیی دەستەكەمان و ئەدمینی پەیج لەلایەن دەستێكی نادیارەوە ھاك كراون و لەژێر دەسەڵاتی ئێمە نەماوە. بۆیە بە پێویستی دەزانین ئێوەی لێ ئاگادار بكەینەوە كە ھەر بابەتێك لەم پەیجە بڵاوكرایەوە، ئەوا دەستەكەمان لێی بەرپرس نییە".  

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردوە "ئێستاش لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری لە پەیوەندیدان لەگەڵ كۆمپانیای مێتا بۆ گەڕاندنەوەی پەیجەكەمان".  




PM:01:38:21/10/2022