لە سلێمانی سیستەمی گۆڕینی كارەبا دەستی پێكرد


بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دەستپێكردنی گۆڕینی كارەبای نیشتیمانی بۆ سیستمی (پریپەید) راگەیاند.  

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە "ئاگاداری دانیشتوانی (قەیوان سیتی و پاشا سیتی) دەكەینەوە كە وەزارەتی كارەبا بەهاوكاری كۆمپانیای (EDMI) هەڵدەستێت بە گۆڕینی كارەبای نیشتیمانی بۆ سیستمی (پریپەید) كارت، داواكارین بەزووترین كات سەردانی ئۆفیسی كۆمپانیا بكەن لە ناو قەیوان سیتی (بەرامبەر مەلەوانگەی ناو قەیوان سیتی) بۆ وەرگرتنی ئامێری ( CIU ) كە لە ڕێگەیەوە باڵانسی یەكەی كارەبا پڕ دەكرێتەوە، بەپێچەوانەوە كارەباكانیان دەكوژێتەوە و بێ كارەبا دەبن".  
 
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "تكایە لە كاتی سەردانی كردنتان وێنەیەك لە پسوڵەی كارەبا  + ناوی تەواوی هاوبەشی كارەبا + ژمارەی خانو یان شوقە  لەگەڵ خۆتان بهێنن".  



PM:04:44:24/10/2022