پێشبینی دەکرێت دوانیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە خۆرگیرانی نیمچەی لە هەرێمی کوردستان رووبدات و وەزارەتی پەروەردەش لە ئاگادارییەکدا ئامۆژگاری خوێندکاران دەکات، لە کاتی خۆرگیرانەکەدا سەیری خۆر نەکەن.
وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەپێی پێوانە فەلەكییەكان، سبەینێ سێشەممە خۆرگیرانی نیمچەی لە نزیك كاتژمێر (١:٠٠)ی نیوەڕۆ لە كوردستان دەستپێدەكات".
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم داوا لە کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان ئهوانهی دهوامی نیوهڕۆیان ههیه دەکات، ڕێنوێنی و ئامۆژگاری قوتابیان و خوێندکاران بکەن لە کاتی خۆرگیرانی نیمچەی سەیری خۆر نەکەن.