بەهۆی خۆرگیرانەوە دەوامی خوێندن لە پارێزگای کەرکوک ڕاگیرا

بەپێی پێشبینییەكان دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆرگیران ڕوو دەدات، بەوهۆیەوە لە کەرکوک چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەوامی خوێندن ڕاگیرا.

بەهۆی خۆرگیرانەکەی ئەمڕۆ لە هەریەک لە پارێزگای (نەینەوا، نەجەف، ئەنبار، کەربەلا، بەغدا، دیوانیە، موسەنا، بابل و کەرکوک) دەوامی خوێندن ڕاگیرا.

لە هەرێمی کوردستان دەوامی خوێندن ڕانەگیراوە و وەزارەتی پەروەردەش لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوای لە کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان کرد، لە دەوامی نیوەڕوان ڕێنوێنی و ئامۆژگاری قوتابیان و خوێندکاران بکەن کە لەکاتی خۆرگیرانی نیمچەیی سەیری خۆر نەکەن.


AM:10:01:25/10/2022