وەزارەتی پەروەردە: دەوامی دواینیوەڕوانی ئەمڕۆی قوتابخانەکان کرا بە پشوو

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی خۆرگیرانەوە دەوامی  ئەمڕۆی ئێوارانی قوتابخانەکان کرا بە پشوو". 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمرۆ سێشەممە ، ٢٥ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دەوامی پاش نیوەڕوان لەناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو". 

پەروەردەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوامی بەیانیانیش لە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەک کۆتایی دێت. 

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، بڕیارە نزیکی کاتژمێر یەکی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە وڵاتان رووبدات. 


AM:10:37:25/10/2022