بەهۆی تەقەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتییەک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە هەرسێکیان خەڵکی گوندی مەروێی ناوچەی شارباژێرن.
بەپێی زانیارییەکان، پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ هەینی هێزه ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران له گوندی چۆمانی رۆژههڵاتی كوردستان تهقهیان له سێ هاوڵاتی خهڵكی گوندی مهروێ کردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ڕووداوەکەدا کەسێک بە ناوی (داستان رەسوڵ)ی تەمەن (٢٠) ساڵان کوژرا و دوو هاوڵاتی دیکەش بە ناوی (رەسوڵ مەحمود و محەمەد مەلا عەزیز) کە تەمەنیان لە نێوان (٥٠ بۆ ٥٥) ساڵدایە برینداربوون، کە هەرسێکیان خەڵکی گوندی مەروێن و بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەیەک لە گوندی چۆمانی شارباژێرەوە پەڕیونەتەوە بۆ گوندی چۆمانی رۆژهەڵاتی کوردستان.