دژەتیرۆی یەکێتی دەبێتە ئەندامی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک



ئەمڕۆ سێ شەممە بڕیاردا دژەتیرۆری کوردستان CTG _ ( یەکێتی) هاوشێوەی هێزە عێراقییەکانی دی کە لە سنوری کەرکوکدان بوو بە ئەندامی ژوری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان لە شاری کەرکوک.

ئەمڕۆ ١ی تشرینی دووەم وەفدێکی دژەتیرۆری عێراق بە سەرپەرشتی عەقید روکن ئیهاب جەلیل عەلی ئامر فەجی دژەتیرۆری عێراق لە کەرکوک سەردانی بارەگای فەوجی چواری دژە تیرۆری ( یەکێتی ) یان لە قەرەهەنجیر کرد.

لە کۆبونەوەکەدا وەک میدیای یەکێتی بڵاویکردۆتەوە پرسی ئارامی و ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ھەماھەنگی زیاتر و ئۆپراسیۆنی ھاوبەش تاوتوێکرا، تەئکیدکرایەوە لە بەرفراوانکردنی کردە ھەواڵگری و سەربازییەکان بۆ دەستگیرکردنی داواکراو و لەیاسا هەڵهاتوان کەلەلایەن دادگاکانی عێراق و ھەرێم بەماددەکانی تیرۆر داواکراون.

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێکەوتن کە هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان دروست بکرێت و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری سەربازی فراوانتر بکرێت و دژەتیرۆی یەکێتی ببێتە ئەندامی ژووری هاوبەشی ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای کەرکوک.



PM:03:04:01/11/2022