نێچیرڤان بارزانی واژووی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نەکرد



نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە بارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دارەکەی لە ناوەڕاستدا گرتووەو نەگەڕاندوویەتەوە بۆ پەرلەمان و نە واژووشیکردووە.

دڵشاد شەهاب لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ "روداو" وتی " نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی واژۆی نەکردووە".
  
ئەوە لە کاتێکدایە هەر یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستان دەربچێت، ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێم رای خۆی لەسەر بدات. سەرۆکی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سێ بژارەی لەبەردەمدایە: واژۆکردن، رەتکردنەوە و بێدەنگی هەڵبژاردن.  
  
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم واژۆی لەسەر یاساکە نەکردووە، بەڵام رەتیشی نەکردووەتەوە. 

بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم دوای ١٥ رۆژ، ئەگەر واژۆی لەسەر یاساکە نەکات، یاساکە جێگیر دەبێت وکاری پیدەکرێت و پێش ٦ ی تشرینی دووەم بە واژۆی سەرۆکی پەرلەمان لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاودەکرێتەوە.  



PM:04:53:01/11/2022