لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە بڕی (٥٠) دینار دادەبەزن. 

لەمبارەیەوە بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە کاتژمێر (٤:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێک (٥٠) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دادەبەزێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی هەردوو جۆری بەنزین لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، کاریگەری کردوەتەسەر بەنزینخانە بازرگانییەکان. 

بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكە بێت، نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە ٩٢٥ دینار، سوپەر دەبێتە هەزار و ٢٥٠ دینار، هەروەها  بەنزینی محەسەن دەبێتە هەزار و ١٢٥ دینار.


PM:03:16:03/11/2022