لەڕووبەرٍووبوونەوەی ئاسایش و دوو چەكداری داعش، دوو چەكدارەكە كوژران


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ناوچەی (كچان)ی سەنگاوی سنووری چەمچەماڵ، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان ھێزەكانیان و دوو چەكداری داعش روویداوە بەوهۆیەوە دوو چەكدارەكە كوژراون. 
 
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە، كاتێك گەمارۆ دراون چەكدارەكان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەتەوە، دوای 30 خولەك لە شەڕ و پێكدادان دوو چەكدارەكە كوژراون. 
 
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باسی لەوەكردووە، پێشتر زانیارییان هەبووە لەسەر چەكدارەكان و دوای رەزامەندیی دادوەر ئۆپەراسیۆنیان بۆ دەستگیركردنی چەكدارەكان كردووە.



PM:11:43:06/11/2022