ئەو خوێندکارە کوردەی کە لە ئێران درایە بەر چەقۆ گیانی لەدەستدا

ئەو خوێندکارە کوردەی هەرێمی کوردستان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری ئەهوازی ئێران درایە بەر چەقۆ گیانی لەدەستدا.   

بەشار فایەقی تەمەن (٢١) ساڵان کە خەڵکی ناحیەی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک بوو، هاوکات خوێندکاری قۆناغی دووەمی کۆلێجی پزیشکی بوو، چەند رۆژێک پێش ئێستا لە شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان لەلایەن چەند کەسێکەوە درایە بەر چەقۆ و بە سەختی بریندار کرا.   

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەشار فایەق بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.   

بەوتەی کەسوکارەکەی، بەشار بۆ خوێندن چووەتە ئێران و کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە و هیچ پەیوەندییەکیشی بە دۆخی سیاسی ئێستای ئێرانەوە نەبووە.


AM:09:03:08/11/2022