" سپی " زانیاری نوێ لەسەر گیراوەکانی شارەوانی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

گیراوەکانی شارەوانی سلێمانی کە لەسەر " تاڵانکردنی زەوی پارێزگاکە " دەستگیرکرابوون، ژمارەیەکی بەرچاویان بە کەفالەت ئازادکراون، چەند کەسكێکیشیان هێشتا لە زینداندا ماون. ماڵپەڕی " سپی " زانیاری ورد لەسەر چۆنێتی ئازادکردنیان بڵاودەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ژمارەی ئەو بەرپرسانەی شارەوانی کە ئێستا لەو فەرمانگەیەن و ئەوانەی پشتریش لەو فەرمانگەیە کاریان کردووە ٢٢ بەرپرس و فەرمانبەر بوون.

لە چوارچێوەی ئەو زانیاریانەدا ئەو بەرپرسانەی ئازادکراون، سەرجەمیان بە کەفالەت ئازادکراون، ژمارەیەکیان کە تۆمەتەکە بەتەواوی ساغب بۆتەوە بە بارمەتەی پارەو خانوو ئازادکراون و پارەکەیان بە نەختینە وەک بارمتە داناوە تا دادگا دۆسیەکەیان یەکلایی دەکاتەوە هەر سزاو قەرەبوویەکیان بکەوێتە سەر لەو بڕە پارەیە دەیبڕن، ژمارەیەکی کەمیشیان بە کەفالەتی ئاسایی ئازاد کراون تا رۆژی دادگایی کردن.

لەمیانەی ئەو پارە و خانوانەی کە بەبارمتە دانراون زانیاری ئەوە هەیە کە توانا کەمال سەرۆکی پێشووی شارەوانی سلێمانی بە ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار تا رۆژی دادگاییکردن ئازاد کراوە، کە بڕێکی بە پارەو ئەو دوای موڵک بووەو بە بارمتە دانراوە. هەروەها لە نێویاندا هەیە داوای پارە و موڵکی بایی ملیار دینار و نیو ملیۆن دینار و کەمتر و زۆرتر کراوە.

تا ئێستاش چەند کەسێکیان کەو ئەو بڕەیان پێ دابینەکراوەو بە بارمتە لە دادگا دایان نەناوە ئازاد نەکراون.

ماوەی دوو مانگە دەیان کەس لە بەرپرسی شارەوانی و هەندێک کەسی تریش لە بەرپرسانی حکومی لە ناوچەی بەکرەجۆ دەستگیرکراون و ژمارەیەکیان تا ئێستا لە زیندان ماون.




PM:07:48:09/11/2022