کۆمیتەی ناوەندی پارتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سبەی شەممە سازدەکات و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11ی تشرینی دووه‌م)، هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی بە کوردستان ٢٤ ی راگەیاند" بڕیارە سبەی شەممە لە دوای بەستنی کۆنگرەی ١٤ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجامبدرێت.
هیوا گه‌یلانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێت كه به‌پێی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی، ژماره‌یان له ١٥ بۆ ١٧ ئه‌ندام ده‌بێت و له‌و ئه‌ندامانه‌ش، سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام بۆ ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندییدا، هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی گشتی پارتی بۆ داهاتوو ده‌كرێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، هیوا گه‌یلانی روونیكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه بۆ سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌ڵام له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، ده‌رده‌كه‌وێت.
رۆژی 3ی تشرینی دووه‌م، كۆنگره‌ی١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رۆژی ٦ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.