لەبارەی وەرگرتنی کرێی کارەباوە ڕوونکردنەوە ده‌درێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و بڕینی ئەو هاوبەشانەی لەسەرو دوو ملیۆن دینار قەرزدارن لەو گەڕەکانە دەستیپێکردوە". 

وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی ماوە بەسەرچووی هه‌رێمی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە بارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا، هەواڵێکی دوور لە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبوەتەوە، وەرگرتنی کرێی کارەبا بە سەرجەم پۆلەکانەوە لەوانە کارەبای ماڵان بەپێی پێوەری زیرەکی کارەبا رێکخراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە گەڕەکە جیاوازەکانی ناو شارەکانەوە نییە، هاوبەشانی کارەبا بەپێی ئەو یەکە کارەبایەی کە بەکاردێنن کرێی کارەبا لەسەریان ئەژمار دەکرێت". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وەزارەتی کارەبا تەنانەت لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و بڕینی ئەو هاوبەشانەی لەسەرو دوو ملیۆن دینار قەرزدارن لەو گەڕەکانە دەستیپێکردوە کە بە گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکان ناسراون.

ئەوەش هاتووە" هەر هاوبەشێکی کارەبا لە کاتی خۆیدا کرێی کارەباکەی نەدابێت، یان دوای خست بێت، لەسەری کۆدەبێتەوە و بەهەر شێوەیەک بێت، پێویستە بیدات". 


PM:01:34:16/11/2022