وەزیری ناوخۆ: سزاكانی وەرگرتنی بەرتیل توند بكرێنەوە


عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە سزاكانی سەر تۆمەتبارانی وەرگرتنی بەرتیل و ماددە هۆشبەرەكان توندبكرێنەوە تا بتوانرێت ئەو دو حاڵەتە بنبڕبكرێت و رێگریان لێ بكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، لە پەراوێزی كۆبونەوەیەكدا كە سەرۆكی دادگاكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ئامادەی بون عەبدولئەمیر شەمەری ڕایگەیاندوە، "دادگاكان بنەمای كۆنتڕۆڵكردنن لە دامەزراوەكاندا، كاریگەری چاكسازی سزاكان، كۆتایی دێت ئەگەر دۆسیە و سكاڵاكان بەزویی یەكلایی نەكرێنەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردوە، "دەبێت سزاكان لە حاڵەتەكانی ئەنجامدانی تاوانەكانی بەرتیل و ماددەی هۆشبەردا توند بكرێن"، جەختیشیكردەوە "دورخستنەوەی دەستدرێژیكاران لە دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەكان، پاراستنی سەربەخۆیی كاركردن، هەروەها ڕێكخستنی هەڵمەتی پەروەردەیی یاسایی لەكاری لەپێشینەی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت".

شەمەری وتویەتی بەتوندكردنەوەی سزاكانی سەر تۆمەتبارانی دۆسیەی بەرتیل و گەندەڵی، دەتوانرێت رێگری لەئەنجامدانی ئەو دو جۆرە تاوانە بكرێت یاخود بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبكرێنەوە.




PM:05:09:19/11/2022