بەهۆی هێرشه‌كانی فڕۆکە جەنگییەکانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا چەند کەسێک بوونە قوربانی.
ئاژانسی هاوارنیوز نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشه‌كانی تورکیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ئەنجامی بۆردوومانه‌كانی تورکیا کە ناوچه‌كانی دێرک، زرگان، گرێسپی، کۆبانێ و شەهبای كرده ئامانج، (١١) هاوڵاتی مەدەنی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز به ناوی (عیسام عەبدوڵا)شەهید بوون، هه‌روه‌ها (٦) هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ستێرک تیڤی به ناوی (محه‌مه‌د جه‌راد) برینداربوون".
بەپێی ئاماری ئاژانسەکە، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی سوریا له ناوچه‌كانی (زرگان، تلڕه‌فعه‌ت و گرێسپی)، (١٤) سەربازی سوریا گیانیان لەدەستداوە و (١٢) سەربازیش برینداربوون.