رۆناڵدۆ داواکارییەکی گرنگی هەیە


لەنوێترین لێدوانیدا لە قەتەر رۆناڵدۆ چەند داووکارییەک لە رۆژنامەنوسان و هاندەران دەکات و روونکردنەوەیەکیش بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە پرسیارەکانی رۆژنامەنوسان.
 ڕۆناڵدۆ دەڵێت"تکایە لەبارەی منەوە لە یاریزانەکان مەپرسن، پرسیاریان لەبارەی مۆندیالەوە لێ بکەن،واز لە پرسیارکردن لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بهێنن دەربارەی من، سەبارەت بە برۆنۆ، فڕۆکەکەی دواکەوت و من لێم پرسی ئایا بە بەلەم هاتوویت، گاڵتەم لەگەڵ برۆنۆ کرد، کە پەیوەندییەکی نایابم لەگەڵیدا هەیە، وەک چۆن لەگەڵ کانسێلۆشدا بوو".
لەسەر  بردنەوەی مۆندیال وتی  "پێموایە، بەڵام ئێستا سەرنجمان لەسەر یارییەکەی غانایە، هەست بە باشی دەکەم، چاکبومەتەوە و ئامادەم بۆ دەستپێکردنی مۆندیال".

  سەبارەت بە ناسینی کەسایەتیەکەی وتی: "پێویست ناکات خەمی ئەوەم هەبێت کە خەڵکی تر چۆن بیردەکەنەوە. کاتێک دەمەوێت قسە دەکەم."

  ئایا تۆ باشترینی مێژوو دەبیت ئەگەر مۆندیال ببەیتەوە؟

  ڕۆناڵدۆ لە وەڵامدا وتی نەخێر، من بەو شێوەیە نایبینم، تەنانەت ئەگەر بیبەمەوە، هەمیشە ئەم مشتومڕە [پێویستە] دەبێت، ئەوەش شتێکی ئاساییە لە ژیاندا".


AM:11:42:21/11/2022