به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی هه‌شت رێنمایی بۆ به‌كارهێنانی بتڵی غازی ماڵان بڵاوده‌وە.
بەپێی رگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، لە پێناو رێگریکردن لە تەقینی بتڵی غاز و کەوتوونەوەی کارەساتی دڵتەزێن، پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکرێن:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی بۆری و سۆنده‌ی تایبه‌ت و حه‌راری دژه سوتان بۆ گه‌یاندنی غازه‌كه به شوێنی مه‌به‌ست كه به‌رگه‌ی گه‌رمی و په‌ستان بگرێت.
دووه‌م: نابێت سۆنده‌ی غاز له پشتی فڕن و ته‌باخه‌وه بگوازرێته‌وه و به‌رده‌وام كاریگه‌ری گه‌رمی له‌سه‌ر بێت.
سێیه‌م: به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بتڵی غاز له‌شوێنی كاركردندا هه‌بێت یان دابنرێت له جێگه‌یه‌ك كه سه‌قفی گیرابێت و هه‌وای ده‌رنه‌چێت وه‌ك ژێرزه‌مین و كۆگا و چێشت خانه.
چواره‌م: كردنه‌وه‌ی غاز له‌سه‌ره مونه‌زه‌مه له‌كاتی پێویستی و ئیش كردن‌دا وه كوژانه‌وه‌ی له سه‌ره مونه‌زه‌مه‌وه نه‌ك ته‌نها كوژانه‌وه‌ی له ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌كه‌وه.
پێنجه‌م: له‌كاتی به‌ستنی به‌شی ژێره‌وه بتڵی غاز نابێت ئاوی گه‌رم بكار بهێنیت بۆ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه، به‌ڵكو ده‌بێت بتڵی غازه‌كه بگۆڕدرێت دابنرێت هه‌تا خۆی ئه‌توێته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته كه‌متر له ماڵدا ڕوده‌دات زیاتر له نانه‌واخانه و چێشتخانه‌كاندا ڕو ده‌دات به‌هۆی به‌كار هێنانی سه‌ره مونه‌زه‌مه‌ی په‌ستانی هه‌زاری.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ستت به بۆنی غاز كرد له‌شوێنه كاركردندا نابێت به هیچ جۆرێك كاره‌با داگیرسێنیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ساحیبه‌ی هه‌واش بێت، چونكه‌ی به داگیرساندنی ساحیبه یان ته‌نها گڵۆپێك ئه‌بێته هه‌وی دروستبونی شه‌راره‌ی ئاگر و به‌خێرا ترین شێوه كڵپه‌ده‌كات و كاره‌سات ده‌خولقێت.
حه‌وته‌م: كاتێك هه‌ست به‌بۆنی غاز ده‌كه‌یت باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن دروست كردنی (تهویه)یه واته ده‌رچه بۆ ده‌رچونی غازه‌كه وه له‌م حاڵه‌ته‌شدا باشترین چاره‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه و چوونه ده‌ه‌وه‌ی خۆته له‌و شوێنه‌دا چونكه مه‌ترسیداره مانه‌وه‌ت تیایدا.
هه‌شته‌م: به‌هیچ جۆرێك ئامێری موبایل و نابێت ببرێته ئه‌و جێگه‌یه‌ی لێچونی غاز تیایدا ڕویداوه چونكه به‌كارهێنانی و په‌یوه‌ندی كردن به موبایل مه‌ترسیداره له‌م حاڵه‌ته‌دا.