ئاکرێ.. بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماڵێك بە تەواوی دەسوتێت

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سنوری قەزای ئاکرێ ‎ماڵێك بەهۆی شۆرتی كارەباوە گڕیگرت. 

بەپێی زانیارییەكان، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ئالەیێ سنوری قەزای ئاكرێ، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێك بە تەواوی سووتا. 

دوای ڕووداوەکە ئاگرەكە لە لایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی سنورەکەوە كۆنترۆڵكرا، کە بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە. 


AM:09:20:02/12/2022