هێرش کرایە سەر سەربازگەی زلێکانی تورکیا


لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ئەمڕۆ ئێوارە بۆ جاری دووەم لە رێگای مووشەکەوە هێرشکرایە سەر سەربازی زلێکانی تورکیا لە بەعشیقە.
 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەک شەممە ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكانی هێزه‌كانی توركیا له‌ سنوری باشیكی پارێزگای نه‌ینه‌وا كران، ئه‌وه‌ش دوه‌م هێرشه‌ له‌ماوه‌ی ١٤ كاتژمیری رابردودا كه‌ بكرێته‌سه‌ر ئه‌و بنكەیە.

ژمارەی ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ئەو بنکە سەربازییە کراوە هه‌شت موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا بووە.

شەوی رابردوو، گروپی "خۆڕاگری ئیسلامی ئەحرار ئەلعێراق" بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە راگەیاند.



PM:07:20:04/12/2022