ئەمەریكا هۆشداری بە پارتی و یەكێتی دەدات


بەرپرسێكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، واشنتن زۆر نیگەرانە لە گرژییەكانی ئەمدواییەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
 
ئەو بەرپرسە ئەمریكییە كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە "ئەوەی دەمانەوێت بۆ هاوبەشەكانمانی روونكەینەوە لێرە، ئەوەیە كە ئێمە یەكگرتووییمان لەپێناو یەكگرتوویی ناوێت، ئێمە دەمانەوێت یەكێتی و پارتی بتوانن هەماهەنگی لەگەڵ یەكدی بكەن لەسەر كێشە سەرەكییەكانتان كە لە بەرژەوەندیی ئێمە و ئێوەشدایە."
 
هەروەها بەپرسێكی باڵای یەكێتییش بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە، "داواكارییەكانمان لەلایەن پارتییەوە جێبەجێ نەكرێن، هیچ بژارەیەكمان نابێت جگە لە دوو ئیدارەیی تەواوەتی."



PM:05:15:05/12/2022