گۆرانبێژی لاوی باشووری کوردستان دینا نوێترین بەرهەمی بە ناوی (مەیلی) بڵاوکردەوە، کە بە ستایلێکی تەواو جیاواز و لە کەشێکی پایزانەدا دەردەکەوێت.
(مەیلی) نوێترین کاری هونەری دینا-یە کە لە چەناڵی یوتوبی ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر بڵاویكردووەتەوە، تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن محەمەد حاجی قادر نوسراوە، لە ئاوازی هەڵكەوت زاهیرە و هێمن حسێن كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردووە، لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.
دینا لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، ڕۆژی ٥ی ٧ی ٢٠٢٢ جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.