ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی گومان لە هەڵوەشناندنەوەی پۆلسی ئەخلاق دەکات


رێکخراوی لێبوردنی نێودەولەتی گومان لە هەڵوەشاندنەوەی "پۆلیسی ئەخلاقی” دەکات و داوا لە رای گشتی جیهانی دەکات بەو هەنگاوە گوماناوییەی کۆماری ئیسلامی هەڵنەخەڵیتن

لە بەیاننامەیەکدا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی "ڕێکخراوەکە هۆشداری داوە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و میدیاکانی جیهانی سەبارەت بە کردەوە چەواشەکارییەکان لەو بارەیەوە و و ڕایگەیاندووە کە "حیجابی ئیجباری لە یاسای سزادانی ئێران و یاسا و ڕێساکانی دیکەدا هاتووە کە دامەزراوە ئەمنی و ئیدارییەکان دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان ژنان سزا بدەن ئەگەر قژیان دانەپۆشی، ڕێگرییان لێ بکەن لە چوونە ناو دامەزراوە حکومییەکان لەوانە نەخۆشخانە، قوتابخانە، فەرمانگە حکومییەکان و فڕۆکەخانەکان”.

لە راگەیەندراوەکەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە" تا ئەو ڕۆژەی هەموو ئەو یاسا و ڕێسایانە هەڵنەوەشێنەوە، هەمان ئەو توندوتیژییەی کە بووە هۆی دەستگیرکردن و گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، بەرامبەر بە ملیۆنان ژن و کچی دیکە بەردەوام دەبێت".

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، چاودێریکردنی جەستەی ژنان تایبەت نییە بە پۆلیسی ئیرشاد، بەڵکو "یاسا سووکایەتکەر و هەڵاواردن و زەلیلکەرەکانی ئێران ڕێگە جگە لە بەرپرسانی حکومەت بەڵکو تاکەکانیش دەدات ڕۆژانە لەبەردەم خەڵکدا ژنان و کچان هەراسان بکەن”.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە "گرنگە لەبیرمان بێت کە خۆپیشاندەران لە ئێران تەنها خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی "پۆلیسی ئەخلاق” نین، بەڵکو دەیانەوێت ئێران بگوازرێتەوە بۆ سیستەمێکی سیاسی و یاسایی نوێ کە ڕێز لە بنەماکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ بگریت”.



PM:05:34:06/12/2022