فەرمانگەیەکی حکومی هەرێم ژمارەیەک هەلی کاری بۆ چەند پسپۆڕییەک راگەیاند

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین فۆڕمی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ (١٢) بەش راگەیاند. 

ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە مەبەستی رەخساندنی هەلی یەکسان بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ئەم فۆڕمەی خوارەوە دەخەینە بەردەستی خوازیاران بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکانیان بە پێی پسپۆریەکانیان". 

پسپۆڕییەکان بریتیین لە: ئەندازیاری شارستانی (چوار کەس)، ئەندازیاری میکانیکی (سێ کەس)، ئەندازیاری کارەبایی (دوو کەس)، ئەندازیاری تەلارساز (یەک کەس)، ئەندازیاری پلانسازی شار (یەک کەس)، ئەندازیاری جیۆلۆجی (یەک کەس)، ژمێریاری هەڵگری بەکالۆریۆس بێت (چوار کەس)، کارگێڕی کار کە هەڵگری بەکالۆریۆس بێت (دوو کەس)، روپێوی کار هەڵگری دیبلۆم (سێ کەس)، ژمێریاری هەڵگری دیبلۆم (چوار کەس) و کارگێڕی کار کە هەڵگری دیبلۆم بێت (چوار کەس).

راشیگەیاندووە" فۆڕمەکە بەپێی خاڵبەندییە و کێ زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە چانسی دامەزراندن بۆ ئەو کەسە دەبێت و فۆڕمەکەش بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەست دەبێت". 

ئیدارەی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ خوازیارانی دەرچووی (ئەندازیاری شارستانی ، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری پلانسازی شار، ئەندازیاری جیۆلۆجی، روپێوکار- دبلۆم) بۆ هەر ساڵێک کارکردنیان لە کەرتی گشتی یان تایبەت (یەک خاڵ) وەردەگرێت بەو مەرجانەی لە خوارەوە دیاریکراوە بەدەرە لە خاڵبەندیەکە .

مەرجەکان:

١-  هەر کەسێک لە کەرتی گشتی کاری کردبێت دەبێت بە نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە.

٢- هەر کەسێک لە کەرتی تایبەت کاری کردبێت  دەبێت بە نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە.

٣- دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە کەرتی تایبەت بە بەڵێننامەی فەرمانگەی دادنوس پشتڕاستی بکاتەوە کە خوازیار چەند ساڵ کاری کردووە لەو کەرتە کاری کردووە بە ڕاست و دروستی .

٤- لایەنی پەیوەدیدار بە (کەرتی گشتی بە کەرتی تایبەت ) بەرپرس دەبێت لە راست و دروستی نوسراوی فەرمی بۆ خوازیارو رێکاری یاسایی بەرانبەری دەگیرێتە بەر لە ئەگەری نادروستی پشتگیریکردن.



PM:01:35:11/12/2022