" ئاسایش ئازادکردنی ٥ گیراوی بادینانی بە مەبەست دواخست "


 سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوەکانی بادینان رایگەیاند" ئاسایشی هەولێر بە مەبەست ئەمڕۆ ئازادکردنی دواخستن، هەرچەندە دادوەر بڕیاری ئازادکردنی داون.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی چالاکوانانی بادینان رایگەیاند " بریار بوو ئەمڕۆ دووشەمە چوار چالاکوانی شێڵادزی ئازادبکرێن، و چالاکوانێکی دیکەشیان سبەینێ سێ شەممە ئازاد بکرێت، بەڵام ئاسایشی هەولێر بەمەبەست ئازادکردنەکەی دواخست".

" ئاسایشی هەولێر بەبیانوی ئەوەی کە بەشی یاسای ئاسایش دەوامی تەواوبووە، ناتوانن بەڵێننامەکە وەربگرێت، بۆیە دواخرا بۆ رۆژی سێشەمە.( پارێزەری گیراوەکان).

بەشدار حەسەن جەختی کردەوە گەر سبەی کێشەی تری نایاسایی بۆ ئەو دەستگیرکراوانە دروستنەکرێت، سبەینێ هەریەکە لە یوسف شەریف، مەحمود ناجی، کۆڤان تارق، نێچیروان بەدیع، ئەمجەد رازی ئازاد دەکرێن.



AM:12:01:13/12/2022