لە قەڵادزێ پێشمەرگەیەك بەدەستڕێژی گولـلە دەکوژرێت

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەڵادزێ پێشمەرگەیەک بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولـلـەی لێ کراوە و بەو هۆیەشەوە بەسەر شۆفڵەکەیەوە کوژراوە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە بە بونی حاڵەتێکی کوشتن لە گەڕەکی ڕاپەڕین نزیک مەیدانی ئاژەڵان، پاشان دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی (ق. م . م.) ڕەگەزی نێر، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی (ئیمام قاسم)، پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 7ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە تەرمەکەی لەسەر شۆڤڵکەی دۆزراوەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو هاوڵاتییە شۆفڵی پێ بووە و ویستویەتی بچێتە سەرکار، بەڵام بە ڕێگاوە بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولـلـەی لێ کراوە و بەو هۆیەشەوە بەسەر شۆفڵەکەیەوە کوژراوە کە شوێنەواری دوو فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە". 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕوداوەکە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ و تیمەکانی بەڵگە و تاوانی پشدەر گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.


AM:11:42:17/12/2022