هەپەگە کوژرانی پێنج سەربازی تورکیای لە زاپ راگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی پێنج سەربازی دیکەی سوپای تورکیای لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند. 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" دوێنێ لە سێ چالاكی جیای گەریلادا لە ناوچەی زاپ، پێنج سەربازی دەوڵەتی توركیا كوژراون". 

هەپەگە هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یەكێك لەو چالاكییانەدا، گورز لە چەکێکی بۆمبهاوێژ و سەنگەرێکی توركیا وەشێندراوە.


PM:08:41:19/12/2022