لەبارەی پشووی سەری ساڵەوە روونکردنەوە دەدرێت


لە هەولێر بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی لەبارەی پشووە هەشت رۆژیەکەی سەری ساڵەوە  راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەنروستی هەرێم لەو روونکردنەوەیەدا دەڵێت " لەڕۆژانی پشووی فەرمی خزمەتگوزاریی پزیشکی تەندروستی بەردەوام دەبن بەشێوەی ئێشکگری بۆ پێشوازیکردنی لە حالەتی ڕووداو و چارەسەری و خوێن بەخشین، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن و سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن ١٢٢".

تەندروستی گشتی هەولێر دەشڵێت ""پاڵپشت بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی یەكشەممە ٢٥/١٢/٢٠٢٢ پشوو دەبێت تاوەکوو ١/١/٢٠٢٣ و لە رۆژی دووشەممە ٢/١/٢٠٢٣، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی تەندروستی دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە".

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، پشوویەکی ٨ رۆژی راگەیاند کە لە ٢٥ ی کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات و رۆژی ٢ی کانوونی دووەم دەوام دەستپێدەکاتەوە.



PM:10:53:21/12/2022