" سپی " زانیاری ورد لەسەر هێرشی سەر کۆمەڵەی کورد لە پاریس بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ ی کانوونی یەکەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا چەکدارێکی بەتەمەن هێرشیکردە سەر کۆمەڵەیەکی کوردی لە پاریس، لە ئەنجامدا هەر لە شوێنی رووداوەکەدا دوو کەسی کە ئەندامی کۆمەڵەکەن گیانیان لە دەستداوەو چواری تریان بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردەوە لە بەلجیکا  بە " سپی " راگەیاند کە قوربانییەکان هەموویان بەرەگەز کوردن و ئەندامی ئەو کۆمەڵەی کەلتووریەن کە ناوی ئەحمەد کایەیە، کەمێک لەمەوبەریش دانەیەکی تر لە بریندارەکانی گیانی لە دەستداو بەمەش ژمارەی کوژراوەکان بەرزبوەوە بۆ ٣ قوربانی، سێ قوربانییەکە هونەرمەندبوون و دانەیەکیان ژن بووەو، دوانەکەی تریان پیاوبوون.

بەپێی ئەو زانیاریانە، ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوە پیاوێکی بەتەمەن بووەو هەڵگری پاسپۆرتی فەرەنسی یە، بەلآم تا ئێستا نەزانراوە بە رەگەز تورکە، یان فەرەنسیەو کەسکێکی پرۆفیشناڵ بووە لە ئەنجامدانی هێرشەکەداو قوربانییەکانیش لە بەردەم دەروازەی کۆمەڵەی کەلتوری ئەحمەد کایەدا بوون.

لە دوای تەقەکردنەکە خەڵکی نزیک رووداوەکە کەک کوردبوون تەقەکەرەکەیان دەستگیر کردووەو رادەستی پۆلیسیان کردووە.

ئەمڕۆ لە پاریس لە بازنەی دە چەکدارێک هێرشی کردە سەر کۆمەڵەیەکی کەلتوری ئەحمەد کایە کە چەندان ساڵە ئەو کۆمەڵەیە دامەزراوە.

  



PM:04:48:23/12/2022