بەمشەوە حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی كوردی لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئیدانە و شەرمەزار كرد، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییانی ھێرشەكە دەكات.

حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی كورد لە پاریس سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس وكاری قوربانییانی ھێرشەكە دەكەین و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی كورد لە ئەوڕوپا دەكەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاكانی حكومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە كە ڕێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی كوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران".



PM:09:44:23/12/2022