وێنە.. خانمە ئەكتەرێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیود تونیشا شارما لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەكانی هیندستان، تونیشا شارما خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیود كە ماوەیەكی كەمە دەستی بە كاری هونەری كردووە، لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە كاتێكدا لە بەرهەمێكی نوێی هونەری بەشداربوو، بەڵام هێشتا ڕۆڵەكەی تەواو نەكردبوو.

تونیشا لە ساڵی ٢٠٠٢ لە مومبای لەدایكبووە، لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە کاری هونەری کردووە کە بەشداری لە چەندین فیلم و درامادا كردووە.


AM:09:03:26/12/2022