هەپەگە: سەربازێکى تورکیا لە زاپ کوژرا

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" لە چالاکییەکی گەریلادا لە زاپ سەربازێکی تورکیا کوژرا". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکان دژی سوپای تورکیا لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت" لەو چالاکییەدا سەربازێکى تورکیا کوژراوە". 

دەشڵێت" سوپای تورکیا سەنگەرەکانی گەریلای جارێک بە بۆمبی قەدەغە، جارێکیش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە و کەلوپەلی پلاستیکیان سوتاندووە و بە دەیان جاریش بە کاتیۆشا، تانک و چەکی قورس بۆردومانیان ئەنجامداوە". 


PM:04:10:28/12/2022