شاخەوان عەبدوڵا وەڵامێكی توندی یەكێتی دایەوە

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەركردەی دیاری سوونەكان راكان جبوری، پارێزگاری كەركوكی بینیوە و باسیان لە "كێشە و گرفتەكانی كورد" كردووە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەروونكردنەوەیەكدا وەڵامی توندی بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی داوەتەوە بۆ بینینی راكان جبوری و دەڵێت "یەكیك لە كۆبونەوەكانی نێوان ئیمەو سیادە لەمالی بەریز خمیس خەنجەر ئەنجامدرا لەهەمان رۆژ راكان سەعید سەردانی مالی  خمیس خەنجەری كرد و لەدوای كۆبونەوەكە بەریز خمیس خەنجەر وتی راكان سەعید لیرەیە و ئیوە زۆر جار گلەییتان لێی هەیەو دەلێن تاوانبارە ئەویش رەتی دەكاتەوە تەعەدای لەكورد كردبیت ، بۆیە حەزدەكەم دوو دەقە دانیشن و هەرچی كردوە باسی بكەن لەگەلی،  منیش بەئامادەبونی بەریز( ف. ر ) كە پلەی وەكیلی وەزیری هەیە و پارتی یە دانیشتین بەئامادە بونی خمیس خەنجەر".



دەقی روونكردنەوەكە..


بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 
رونكردنەوەیەك بۆرای گشتی 
سەرەتا دەمەوێت ئەوە رونبكەمەوە كەهیچ كات نەمویستوە سەرقالی وەلامدانەوەی ناوخۆی و شتی لاوەكی بم چونكە پێم وابوە كێشەكانی گەلەكەمان لەكوردستان بەگشتی و كەركوك و ناوچەكانی دەرەوەی هەریم بەتایبەتی هێندە زۆرە كەتەنها بەیەك بەیەك ریزی و یەك دەنگی دەتوانین روبەرویان ببینەوە و چارەسەریان بكەین ، لەكیشەی تەعریب و داگیر كردنی زەوی و زارو ئیدارەدانی ناوچەكەو كۆمەلیك پرسی تر ، بەلام ماوەی چەند رۆژێكە كەنالی گەلی كوردستان زمان حالی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی بەسپۆنسەرەوە لەگەل كۆمەلیك میدیای دروستكراو بەپارەی مەلهەو قومارخانەكان و شتی تر ئیدارەدەرێت لەگەل هەندێك جاش قەلەم راپۆرتێكیان دروست كردوەو شیواندویانە گوایە من و پارتی پەیوەندی ژێر بەژێرمان هەیە لەگەل راكان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی كەركوك بە وەكالەت ، بۆ ئەوەش ئاماژەیان بەدیدارێكی راكان سەعید كردوە لەگەڵ پێشكەش كاری دیار( انور حمدانی )، ئەو پێشكەش كارە پرسیار لەراكان سەعید دەكات كەپەیوەندییەكانی لەگەل ابو سەرمەد چونە واتە بەرێز خمیس خەنجەر نەك پەیوەندییەكانی لەگەل پارتی لەوەلامدا راكان سەعید دەڵیت پەیوەندییەكی باشمان هەیەو رۆژانە قسە دەكەین كە ئەمە بابەتێكی ئاساییە چونكە بەریز خمیس خەنجەر مەرجەعی سیاسی راكان سەعیدە بەلام ئەو میدیا و راگەیاندنانەی كە هەمیشە لەخزمەت بێگانەو تینوی دووبەرەكین ئەو برگەیان بریوە و وایان پێشانداوە كەراكان دەلیت پەیوەندیم لەگەل پارتی باشەو رۆژانەیە ، بۆیە من لێرە پرسیار و وەلامەكەی راكان وەكو خۆی لەكۆمێنت دادەنیم و بۆ ئەوەی وەك هەمیشە شەرمەزاری بەشیان بێت ، هەر لەمیانی ئەو وەلامە راكان سەعید دەلیت بەریز خمیس خەنجەر لەگەل كاری باش و پەیوەندی باشە لەگەل هەموو لایەك تەنانەت هەولی داوە و نیوان ئیمەو پارتی و هەریم باشبیت و دیدارێكی لە نێوان ئەو و بەرێز شاخەوان دروست كردوە، بۆ وەلامی ئەم دیدارە دەمەوێت ئەوە رونبكەمەوە كە یەكیك لە كۆبونەوەكانی نێوان ئیمەو سیادە لەمالی بەریز خمیس خەنجەر ئەنجامدرا لەهەمان رۆژ راكان سەعید سەردانی مالی  خمیس خەنجەری كرد و لەدوای كۆبونەوەكە بەریز خمیس خەنجەر وتی راكان سەعید لیرەیە و ئیوە زۆر جار گلەییتان لێی هەیەو دەلێن تاوانبارە ئەویش رەتی دەكاتەوە تەعەدای لەكورد كردبیت ، بۆیە حەزدەكەم دوو دەقە دانیشن و هەرچی كردوە باسی بكەن لەگەلی،  منیش بەئامادەبونی بەریز( ف. ر ) كە پلەی وەكیلی وەزیری هەیە و پارتی یە دانیشتین بەئامادە بونی خمیس خەنجەر تەواوی تاوانەكانی لەفشار خستنە سەر جوتیارەكان و بەریوەبەرو فەرمانبەرانی كورد لە فەرمانگەكان و كۆمەلیك پرسی تر راشكاوانە باسمان  كرد ئەویش وتی بابەتی زەوییەكان دادگا بریاری داوە من دەستم لەو كارە نییە ، منیش دەستم بۆ موبایلم بردو زیاد لەنوسراویكی ئەوم خستە روو كە بۆ دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی ناردوە و داوادەكات جوتیارە كوردەكان دەربكرێن و هاوردەكان بخرینە جێگایان ، لەدوای پێشاندانی ئەو بەلگانە بەرێز خەمیس خەنجەر زۆری پێ ناخۆش بو وتی دەركەوت ئەوەی پارتی دەلیت لەسەر تۆ راستە ، ئەویش وتی ئیمە خەلكیكی زۆرمان بێسەرو شوینە ، وتم دەربارەی ئیمە ئەگەر مەبەستت ئەو تیرۆریستانەیە كەگیراون و تاوانیان ئەنجام داوە لێی پەشیمان نین و هەموویان لەكەركوك دادگایی كران و سزای خۆیان وەرگرتوە ئەوانەشی تیرۆریست بونەو لەروبەروبونەوە كوژراون دیسان لێی پەشیمان نین ، وتی نەخیر من دەزانم لای ئیوە نییە لە سلیمانی یە وتم برۆ لەگەل ئەوان قسە بكە ئەوەتا ئەوەندە پەیوەندیت خۆشە رۆژانە تیرۆریستت بۆ ئازاد دەكەن ،  
راكان سەعید وتی من یەك داواكاریم هەیە رۆژیك سەردانی پاریزگا بكەیت وەكو نوینەری شارەكە لەگەل ئیمە وەكو ئیدارە كۆبونەوەیەك رێك بخەیت وتم من و حزبەكەشم دان بەوە دانانێین تۆ پاریزگاری ئیتر چۆن ئەو داوایە دەكەیت و رەتم كردەوە ، لەپاش ئەوە من هەستام دەرچوم لە كاتی هەستام راكان سەعید داوای كرد جارێكی تر یەك ببینین بۆ ئەوەی زیاتر لەیەك تێبگەین بەلام من ئەو داوایەم رەتكردەوە ، لەدوای تەواو بونی دیدارەكە سەركردایەتی خۆم ئاگادركردەوە لەوەی كە بەو شیوەیە وەلامم  داوەتەوە ئەوانیش دەست خۆشیان هەبو وە دوپاتیان كردەوە كە دان بە راكان سەعید نانێین وەك پاریزگارو پشتگیری ئەوەیان كرد كەدەبیت لەرویی یاساییەوە سزای خۆی وەرگریت لەسەر ئەو تاوانانەی لەكەركوك ئەنجامی داوە ، 
بۆیە لێرەوە دوو بارەی دەكەمەوە كە لەدوای خیانەتی ١٦ ی ئۆكتۆبەرەوە هیچ كۆبونەوەیەك لەنیوان راكان سەعیدو بەرپرسانی پارتی ئەنجام نەدراوەو بۆیەك جاریش رێگەی پێ نەدراوە سەردانی هەولیر بكات كەچەند جاریك داوای كردوە وەنە ئەوساو نەئیستاش ئیمە وەكو پاریزگاری كەركوك دانمان پێدانەناوە ، بەلام ببینن ئەوە وینەی یەكیك لەبەلگەكانە كەلێرە دایدەنیم كە بابر صدیق ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە بەرواری ٢٠١٩/٤/١٧ ئیمزای لەسەر مانەوەی راكان سەعید كردوە وەكو پارێزگاری كەركوك تا هەلبژاردنی داهاتو ، بەوەش نەوەستاوە بەناوی سەرۆكی فراكسیونی برایەتی ئیمزای كردوە كەئەوەش تاوانی تەزویر هەژمار دەكرێت چونكە بەریز محمد كمال سەرۆكی لیستی برایەتی كەركوكە نەك بابەكر صدیق ، 
لەبەرامبەردا ئەوە ئیوەن پەیوەندییەكانتان هێندە باشە تەنها لەماوەی ئەم چەند سالە سەدان پرۆژەتان لەراكان وەرگرتوە لەبەرامبەر ئازاد كردنی سەدان تیرۆریست كەدەستیان سوربو بەخوێنی كەركوكییەكان و بەرەنج وخوینی ئاسایش و دەزاگاكانی تری شارەكە دەستگیر كرابون و دواتر پرۆژەكانتان بەبریك پارە دەفرۆشنەوە بە بەلیندەرە كوردەكان ، ئەم وەلامەم بۆ رەوەندی مەشروب فرۆشیشە بەرپرسی مەلبەندی كەركوك  باشتر وایە بێن هاوكاری من و حزبەكەم بن بۆ ئەوەی بتوانین رێگری بكەین لەداگیر كاری و تەعدا كردن لە جوتیارو بەریوەبەرو فەرمانبەرە كوردەكان نەك خەریكی چەقە چەق و چەواشەكاری بن ، لەكۆتاییدا دەلیم وام لێ مەكەن ئەو زانیارییانەی كەبەریز سەرۆك وەزیرانی عیراق پێش هەفتەیەك بۆی گیرامەوە لەبارەی باشماخ و سوریاو شتی تر بلاوی بكەمەوە .
تێبینی / پرسیارو وەڵامەكانی انور حمدانی و راكان جبوری وەكو خۆی لەیەكەم كۆمێنتە بەبێ چەواشەكاری 
د.شاخەوان عبداللە 
ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی 
پارتی دیموكراتی كوردستان





PM:04:30:29/12/2022