نرخی دۆلار لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی  هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینارە.

نرخی دۆلار هاوشێوەی دوا رۆژی هەفتەی رابردوو، پێنج شەممەیە بەو پێیەی بانکی ناوەندی عێراق داخراوەو ئەم چەند رۆژە پشووە، هەر لەبەرئەوەش نرخی دۆلار و دراوەکانی تر گۆڕانکاری ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەی سێ هەفتەیە دۆلار نرخێکی بەرز تۆمار دەکات و هەرچی هەوڵی بانکی ناوەندی و کاببنەکەی سودانییە، نرخەکەیان بۆ ئاسایی نابێتەوەو ناگەڕێتەوە سەر ١٤٧ هەزار دینار بۆ ١٠٠ دۆلار.




AM:11:10:01/01/2023