لە هەولێر مامەڵەکارێک بەهۆی ئیفلاسبوونەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر مامەڵەکارێکی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەولێری نوێ هاوڵاتییەک بە ناوی (مستەفا بۆڵی) کە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەبوو، لە ناو ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کەسە بەهۆی مایه‌پووچبوونی خۆیەوە بووە کە مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی كردووه‌، بە تایبەتی تمەنی ئێرانی‌ و له‌ ماوه‌ى ڕابردووشدا خانەوادەکەی تمەنێكى زۆریان کڕیووە، ئەم ماوەیەش کە بەهای تمەن دابەزیووە زیانێكى زۆریان كردووه‌.

هەروەها لە ئێستاشدا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، بەڵام تائێستا پۆلیسی هەولێر و كەسوكارەكەی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان لەسەر ڕووداوەكە بڵاونەکردووەتەوە. 


AM:11:59:02/01/2023