جوتیار عادل: ئامادەین هەر كاتێك پێویست بكات سەردانی بەغدا بكەین

 
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدا، ئامادەن هەر كاتێك پێویست بكات سەردانی بەغدا بكەن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم ئامادەیی لە داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 عێراق هەیە و لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا بۆ دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان و چارەسەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوانیان هەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، كابینەی نۆیەم هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە، پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق بەردەوامە، چەندین لیژنە بۆ كۆمەڵێك بابەتی وەك پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق و دۆسییەی نەوت و چاودێریی دارایی پێكهێنراون، هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حكومەتی هەرێم و فیدراڵدا هەیە.

جوتیار عادل وتویەتی "دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا پێش سەری ساڵی نوێ بووە و ئێستاش ئامادەین هەر كاتێك پێویست بكات سەردانی بەغدا بكەین".



PM:04:07:02/01/2023