دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو بۆ ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان، چەند بارەگایێکیان لە سەر چیاکانی سنووری ئامێزگای دهۆک دانا و دواتر بەشێکیان چۆلکرد.
بەپێ زانیاریەکان، سوپای تورکیا پێنج شوێن لە سنووری قەزای ئامێدی تایبەت لە دەڤەری رێکان و نهێل چۆلکردووە.
لە بەرزاییەکانی گوندی سگێرێ "سۆری سگێر" و چیای مەتین دوو شوێن و گوندی سێری و چیای کۆرەژار چۆلکردووە.
هەر بەپێ زانیاریەکان بارەگایەکیان لە سەر چیای مام رەشا لە دەڤەری رێکان بەرامبەر کۆمەڵگای سیریێ لە باکووری ناحیەی شێلادزێ داناوە و بارەگایەکیش لە چیای ئەلهۆ بەرامبەر هاوینەهەواری بەری سیلێ بەدووری ٦ کلم لە سەنتەری قەزای ئامێدی دروستیان کردووە.