ڕاهێنەرێکی سەرسوڕهێنەر بۆ جێگرتنەوەی ئەنچیلۆتی لە ڕیاڵ مەدرید دیاری کرا

یواکیم لۆفی ڕاهێنەری ئەڵمانی، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، هاتە ناو بازنەی بەرژەوەندییەکانی یانەی ڕیال مەدرید، لە کاتێکدا ئایندەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی دووردەکەوێتەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.


  ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدیان گرێدابوو بە ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە شوێنی ڕاهێنەری تیتی کە بەم دواییە دوورخرایەوە.


  ئەنچیلۆتی بە مووچەیەکی پێوانەیی داواکراوە بۆ ئەوەی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەڕازیلی بکات، و سەرپەرشتی دووانە نەیمار جونیۆر و ڤینیسیۆس جونیۆر بکات، دوای ئەوەی یاریزانانی سامبا نەیانتوانی بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال.


  ڕۆژنامەی "ئێل ناسیۆنال" پشتڕاستی کردەوە کە یواکیم لۆف یەکێکە لە ناوە دیارەکان کە کاندید کراوە و بە توندی بۆ ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، جێنشینی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی.


 جێی سەرنجە گرێبەستەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە کۆتایی هاوینی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.


PM:08:34:08/01/2023