بانكی ناوەندی عێراق بڕیارێكی نوێی بۆ فرۆشتنی دۆلار دەركرد


بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لە فڕۆكەخانە جێگایەك بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران بكاتەوە.

بەپێی راگەیاندراوی بانكی ناوەندی عێراق، فرۆشتنەكە لە سبەی سێشەممەوە دەست پێدەكات و هەر گەشتیارێكیش بڕی پێنچ هەزار دۆلاری ئەمریكی پێ دەفرۆشێت بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی كە 100 دۆلار بە 146هەزار دینارە.

بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم كارە بە دەستپێشخەرییەكی سەركەوتوو دانراوە لە پێناو سەقامگیری نرخی دراو لە بازارەكانی ناوخۆدا، جەختیش دەكاتەوە كە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ماوەیەكی كاتییە و هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی عێراق دینار سەقامگیر دەكات.





PM:05:24:09/01/2023