پۆلیسی هەولێر: تەرمى هاوڵاتیەک لەسەر چیاى سەفین دۆزرایەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتییەکی لە پاش ونبوونی بۆ ماوەی چەند رۆژێک راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" دوای ئاگادارکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە ونبونی کەسێک بە ناوی (بێستون حەوێز  بەکر) لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کە له ٧ی ١ی ٢٠٢٣ لە ماڵەوە دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە و بڕی (٥٠٠٠٠)ھەزار دۆلاری ئەمەریکیشی لابووە، تیمێک لە ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پێکھێنرا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەسی ونبوو، دوێنێ تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە لە بناری چیای سەفین لە گوندی قەراسنجی سەروو". 

ئەوەش هاتووە" لە دەرئەنجامی لێکۆلینەوەی ھێزەکانمان (دوو تۆمەتبار) دەستگیرکران و پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆلینەوەی ھەولێر کراوە بۆ تەواوکردنی لێکۆلینەوەکە".


AM:09:35:17/01/2023