بڕیارێك لەبارەی كارمەندانی تەندروستی سلێمانی دەرکرا

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕی و ژمێریاری، جگه‌ له‌ پزیشكان درایە بەرێوەبەری ناوەندە تەندروستیەكان". 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" لە پێناو كارئاسانی بۆ كارمەندان بۆ ئەوەی لە كاتی گواستنەوە كاروبارەكانیان بەشێوەیەكی رێكوپێك بەرێوەبچێت، لەسەر فەرمانی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاردرا بەدابەزاندنی دەسەڵاتی گواستنەوەی فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی بۆ بەرێوبەری نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سەر بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی". 

بەپێی فەرمانەكە بەرێوەبەر و بەرێوەبەری كارگێڕی بەرپرس دەبن لە پاراستنی میلاكی دەزگاكەیان و فەرمانی كارگێڕی لەلایەن ئەو دەزگایەوە دەردەكرێت كە كارمەندەكەی لێ دەگوازرێتەوە و پێویستە لاری نەبوونی هەردوولا هەبێت.


PM:12:21:17/01/2023