باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە، ئیدانه‌ی كوژرانی ئه‌و پێنج هاوڵاتییه‌ی پارێزگای دهۆك ده‌كات.
خه‌لیل ئیبراهیم مه‌حمود هەڵسوڕێنەرى کاتی کاروبارى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی رووداوی كوژرانی پێنج هاوڵاتی پارێزگای دهۆک لە رێگەی نێوان نسێبین – مێردین، ده‌كات و دەڵێت" ئه‌نقه‌ره روونكردنه‌وه بدات و به زووترین كات تاوانباران بدرێنه دادگا".
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ پێنج شەممە لە ڕێگەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردینی باکوری کوردستان هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی ژمارەیەک هاوڵاتی دانیشتوی پارێزگاى دهۆک، کە به‌و هۆیه‌وە پێنج کەس به دەستڕێژی گوله كوژران.