كەشناسی وادەی دەستپێکردنەوەی باران بارینی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی دەستپێکردنەوەی باران بارین دەکات. 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی كەشناسی عێراق، ڕەوشی کەشوهەوای سێ رۆژی داهاتوو ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور باران بارین دەستپێدەکاتەوە، هاوکات خێرایی با لە نێوان (١٠ - ٢٠)كم دەبێت لە هەر كاتژمێرێكدا. 

هەر لە بڵاوکراوەکەدا كەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو بارانی مامناوەند و هەندێك كات لێزمە باران ڕوو لە هەرێم دەکات کە هەورەبروسكەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە رۆژی هەینی نزمدەبنەوە.


PM:01:16:24/01/2023