(٦٠) تانکەر نەوتی سپی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت

لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕی (٦٠) تانکەر نەوتی سپی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

وەزیری نەوتی فیدراڵی، هایان عەبدولغەنی، ڕاسپارد، ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ ناردنی "نەوتی سپی" بۆ هەرێمی کوردستان، بە پشتبەستن بە ڕێنمایی سەرۆک وەزیران، محەمەد شیعە ئەلسودانی.

ئاژانسی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی حکومییەوە ڕایگەیاند" بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، حەیان عەبولغەنی وەزیری بڕی (٦٠) تانکەر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت".

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی هەرێمە بۆ رووبەروبوونەی ئەو شەپۆلە سەرمایەی پارێزگاکانی هەرێم و باکوری عێراق گرتووەتەوە. 

نرخی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هاوڵاتیانیش گلەی لە بارگرانییەکانی ئەم بەرزبوونەوەیە دەکەن، کە هاوکات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر عێراقی دینار.


AM:10:30:25/01/2023