جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لایەنێك بە هۆكاری پشت دەركردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم "تۆمەتبار" دەكات.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگیری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له ڕاگەیەندراوێکدا بە ناونیشانی (باته‌نها بڕیاری دادگا نه‌بینیین) ڕایگەیاند" پێش بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ماوه‌ی نزیكه‌ی دو مانگه لایه‌نێك، وه‌زیری دارایی عێراقی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیاره‌كه‌ی هه‌ریم رابگرێت و ره‌وانه‌ی نه‌كات، هه‌مان ئه‌و لایه‌نه پهرلهمنتارهكهشی راسپارد بۆئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك بكات و پێشكه‌شی دادگای بكات له‌دژی ناردنی ئه‌و پاره‌یه بێئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه، هه‌رهه‌مان لایه‌ن فه‌رمانی به‌دادگای فیدڕاڵی كرد بڕیاره‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سكاڵاكه بێت و له‌دژی هه‌رێم بڕیار بدات، هه‌مان لایه‌نه ده‌ستی هه‌یه له‌به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌ڕێگای به‌قاچاغبردن و ئاودیوكردنی سه‌دان ملیۆن دۆلاری رۆژانه".
راشیگه‌یاندووە" هه‌مان ئه‌و لایه‌نه فه‌رمانی به دادگای فیدڕاڵی كرد بڕیار له دژی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم بدات، ئه‌و لایه‌نه هه‌ركات نزیكبونه‌وه له نیوان هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عێراق دروستببێت هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و یه‌كریزی و ته‌باییه ده‌دات، چونكه یه‌كریزی پێكهاته‌كانی عێراق به مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌زانیت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌و لایه‌نه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی له عێراق هێزێكی ناوخۆی عێراقه و به‌شێكیشه له هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت".
شاخەوان عەبدوڵڵا لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە هێز و لایەنە سیاسییەكانی عیراق هەڵوێستی روونیان هەبێت لە بەرامبەر ئەو پێشیلكارییانەی لە دژی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، دەشڵێت" دڵنیابن سنوورێك بۆ زیادەڕۆییەكانی دادگای ئیتحادی دادەنرێت".