لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر داهاتووی رۆناڵدۆ، راهێنەری نەسری سعودیە لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراویدا.
ڕودی گارسیا راهێنەری نەسر وتی:" کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی نەسر کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی ناهێنێت، ئەو دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا".
ڕودی گارسیا وتیشی :" زۆر گرنگە یاریزانەکان بە شێوەیەکی ئاسایی یاری بکەن و هەمیشە هەوڵی ئەوە نەدەن تۆپەکە بدەنە کریستیانۆ، منیش پێم وتن کە دەبێت بڕیاری دروست بدەن لە یاریگادا، کاتێک ڕۆناڵدۆ یان تالیسکا بەتەنها بن و داوای تۆپ بکەن، دەبێت تۆپەکەیان پێ بدەین، ئەم دوو یاریزانە توانای جیاوازییان هەیە".