دژە تیرۆر تۆمەتبارێكی دەستگیركرد


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر (CTG) و دژەتیرۆری عێراق دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا لەقەزای كەلار راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر (CTG) لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق (ICTS)  لەئۆپەراسیۆنێكدا لە شاری كەلار توانیان تۆمەتبارێك بەناوی (ع، ع، ص) خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر بكەن.
 
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبار بەپێی ماددەی (4)ی تیرۆر داواكرابوو و ڕادەستی یاسا كرا بەمەبەستی سزادان.



PM:08:14:31/01/2023