لە قەزای بازیان گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانی گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پەیامنێری (سپی) لە قەزای بازیانەوە پێی ڕاگەیاندین" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی برایەتی سنوری قەزای بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانی، گەنجێک بەهۆی قەرزارییەوە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". 

وتیشی" 
تەرمی قوربانییەکە دوای ڕووداوەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواسترایەوە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە گۆڕستانی ئەڵڵای ئەسپەردەی خاک دەکرێت". 

گەنجەکە ناوی (ع، ح، ب)ە و دانیشتووی قەزای بازیانە، ناوبراو تەمەنی (٢٦) ساڵە و پیشەی کاسب بووە. 


PM:02:40:01/02/2023