گۆڵکاری مێژوویی خولە گەورەکانی ئەوروپا..مێسی ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

بە گۆڵەکەی کە دوێنێ چوارشەممە لە بردنەوەی تیپەکەی پاریس سانجێرمان لە مۆنپیلیێ بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ تۆماریکرد، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی بووە گۆڵکاری مێژوویی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا و کریستیانۆی پورتوگالی تێپەڕاند.

 
 لە خولەکی 72ی یارییەکەدا کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاسێکی ئەفسوناوی لەلایەن فابیان ڕۆیسی ئیسپانییەوە وەرگرت، بۆ ئەوەی بە بێدەنگی لەناو گۆڵەکەدا یەکلایی بکاتەوە و گۆڵی 697ی خۆی لە ژیانی وەرزشیدا لە خولە گەورەکان تۆمارکردو و گۆڵەکانی "دۆن"ی تێپەڕاند. کە گۆڵکاری مێژوویی بوو بە تۆمارکردنی 696گۆڵ.

 جگە لە 697 گۆڵ، بولگا لە 835 یاریدا 297 گۆڵی تۆمارکردووە.

مێسی لەم وەرزەدا لەگەڵ سان جێرمان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان گەیشتە 14 گۆڵی خۆی و 14 گۆڵی دیکەی دروستکردووە.


PM:07:46:02/02/2023